|
|
|
01-03-2008 به‌پێی توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێ هه‌نار سوودی هه‌یه بۆ نه‌خۆشی شه‌كره:-
توێژه‌ران له ئه‌نجامى لێكۆلینه‌وه‌یه‌كدا ئاشكرایان كرد كه هه‌نار سوودی هه‌یه بۆ نه‌خۆشى شه‌كره . توێژه‌ران ده‌لێن خواردنه‌وه‌ى یه‌ك په‌رداخ له شه‌ربه‌تى هه‌نار له ڕۆژێكدا ، بۆ ماوه‌ى سێ ڕۆژ وه‌ك خۆراك و ده‌رمان سوود به‌خش ده‌بێت بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ى تووشى نه‌خۆشى شه‌كره هاتوون . هه‌روه‌ها هه‌نار هه‌ڵده‌ستێ به كه‌مكردنه‌وه‌ى كۆلیسترۆلی زیان به‌خش ، ئه‌گه‌رى تووشبوون به نه‌خۆشیه‌كانى دڵ له‌نێو ئه‌و كه‌سانه‌ى تووشى نه‌خۆشى شه‌كره هاتوون كه‌م ده‌كاته‌وه . هه‌نار مادده‌ى ئه‌نتى ئۆكسیدێنى تێدایه ، بۆیه توێژه‌ران ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن كه خواردنه‌وه‌ى په‌رداخێك له شه‌ربه‌تى هه‌نار له یه‌ك ڕۆژدا به به‌رده‌وامى بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ى فشارى خوێنیان هه‌یه ، ده‌بێته هۆى چاره‌سه‌ركردنى نه‌خۆشیه‌كه‌یان .
|
|
|
|
|
 |